
meloxicam
Mobic
وەسف
مێلۆکسیکام دەرمانێکە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن و ڕەقبوون کە بەهۆی حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی جومگەکانەوە دروست دەبێت.
جۆری دەرمان
NSAIDs
شێواز
- Tablet
- Injection
- Suspension
شێوازی بەکارهێنان
- Oral
- Intramuscular (IM)
نیشانەکان
- دژی ئازار و ئیلتهاب و بۆ چارەسەری ئازار و ئیلتهابی رۆماتیزم و هەوكردنی جومگە و هەوكردنی فەقەرەكان بەكاردێت.
دژە نیشانەکان
- لەم حاڵەتانەدا ئەم دەرمانە نابێت بەکاربهێنرێت :
- ١. لەکاتی هەبوونی هەستیاری بە دەرمانەکە
- ٢. تێکچوونی گورچیلە
- ٣. دووگیانی و شیرپێدان
- ٤. بۆ خوار تەمەن ١٦ ساڵ بەکار ناهێنرێت
- ٥. لەکاتی خوێن بەربوونی گەدە و ڕیخۆڵە
- ٦. تەنگەنەفەسی
- ٧. ئەو کەسانەی بەرزە پەستانی خوێن یان هەر کێشەیەکی تری دڵیان هەیە نابێت ئەم دەرمانە بەکاربهێنن
- ٨. نابێت ئەم دەرمانە بۆ ئازاری سینگ بەکاربهێنرێت
کارەساتەکان
- کاریگەری لاوەکی ئەم دەرمانە :
- ١. هێڵنجدان
- ٢. سکچوون
- ٣. سەرئێشە
- ٤. ئازاری سک
- ٥. ئازاری پشت
- ٦. تێکچوونی گەدە
دۆز و بەکارهێنان
- -ژەمی ئاسایی ئەم دەرمانە حەپی ٧،٥ ملیگرامی هەیە ڕۆژانە دووجار بەکاردێت و حەپی ١٥ ملیگرامی هەیە ڕۆژانە یەک جار بەکاردێت .
- -دەرزی ١٥ ملیگرامی هەیە ڕۆژانە یەک جار بەکاردێت .
- -شروبی ٧،٥ ملیگرام / ٥ملیلیتر
- ڕۆژانە یەک بۆ دووجار بەکاردێت .
دووگیانی یان شیردەر
- میلۆکسیکام دەرمانێکە کە لەکاتی دووگیانی ناتوانرێت بەکاربهێنرێت بەتایبەتی لە سێ مانگی سێیەم دا چونکە لەوانەیە زیان بە کۆرپەلە بگەیەنێت ،
- وا باشترە ئەم دەرمانە لەکاتی شیرپێدانیشدا بەکارنەهێنرێت
تاگ
Drugs0 خواز0 بینەر
زیادکراوە لەلایەن: Azhin Arsalan
زیادکراوە لە: 11.07.2024