پشکنینکراوە لەلایەن پسپۆڕانی پزیشکییەوە

دەرمانەکان

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ زانیاری ورد لەسەر دەرمانەکان. دەرمان بەپێی جۆر، پۆل، یان ناو بگەڕە.

gliclazide (Diamicron) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antidiabetics

Diamicron

gliclazide

دەرمانێکی دابەزاندنی شەکری خوێنە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی جۆری دووەمی شەکرە بەکاردێت , کە بە هاندانی پەنکریاس کاردەکات بۆ دەردانی ئەنسۆلین. ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی ئاستی گلوکۆزی خوێن دەدات.

0
زیاتر ببینە ←
glimepiride (Amaryl) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antidiabetics

Amaryl

glimepiride

گلیمێپیراید دەرمانێکی زارەکییە کە بەکاردێت بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە. سەر بە پۆلی دەرمانی سولفۆنیلوریایە، کە بە هاندانی پەنکریاس کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی زیاتر. بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە جارێک گلیمیپیراید دەخورێت، زۆرجار شانبەشانی خۆراک و وەرزشکردن بەکاردەهێنرێت بۆ باشترکردنی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن. لەکاتێکدا کاریگەرە، بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی کاریگەری لاوەکی وەک دابەزینی شەکری خوێن (کەمبوونەوەی شەکری خوێن) و زیادبوونی کێش.

0
زیاتر ببینە ←
sitagliptin (‏Januvia) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antidiabetics

‏Januvia

sitagliptin

سیتاگلیپتین دەرمانێکی زارەکییە کە بەکاردێت بۆ رێکخستنی نەخۆشی شەکرە جۆری 2. سەر بە پۆلێک لە دەرمانن کەناسراون بە رێگریکەرانی DPP-4 ‏-(dipeptidyl peptidase-4 inhibitors). ئەم دەرمانە کاردەکات بە زیادکردنی ئاستی هۆرمۆنیئیکرێتین، کە یارمەتی رێکخستنی شەکر لە خوێن بەهۆی هانی دەردانی ئەنسۆلین لە پەنکریاس دوای ژەمەکان هەروەها کەمکردنەوەی رێژەی گلوگۆزی بەرهەمهاتوو لە جگەرەوە

0
زیاتر ببینە ←
pioglitazone (Actos) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antidiabetics

Actos

pioglitazone

پیۆگلیتازۆن دەرمانێکی زارەکییە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی جۆری دووەمی شەکرە بەکاردێت , بە باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین لە ماسولکە و شانەکانی چەوری و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گلوکۆز لە جگەردا کاردەکات. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

0
زیاتر ببینە ←
empagliflozin (Jardiance) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antidiabetics

Jardiance

empagliflozin

ئیمپاگلیفلۆزین دەرمانێکی زارەکییە بۆ نەخۆشی شەکرە و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات لەڕێگەی یارمەتیدانی گورچیلە بۆ دەرهێنانی گلوکۆز لە خوێن.

0
زیاتر ببینە ←
oxacillin (Bactocill) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antibiotics

Bactocill

oxacillin

ئۆکساسیلین دژە زیندەیی بێتا لاکتام بەرگری لە پەنسلیناز بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەوکردنانەی کە بەهۆی ستافیلۆکۆکی بەرهەمهێنەری پەنسلینازەوە دروست دەبن.

0
زیاتر ببینە ←
ampicillin (Omnipen, Principen) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antibiotics

Omnipen, Principen

ampicillin

ئەمپیسیلین ئانتیبایۆتیکێکی بێتا لاکتامی سپێکتریمی فراوانە و بە ڕێگریکردن لە دروستکردنی دیواری خانەکانی بەکتریا کاردەکات.

0
زیاتر ببینە ←
desloratadine (Clarinex) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antihistamines

Clarinex

desloratadine

دیسلۆراتادین دەرمانێکی نەوەی دووەمی دژە هیستامینەکانە کە کار لەسەر وەرگرەکانی هیستامین دەکات بەمەش نیشانەکانی هەستیاری کەمدەکاتەوە کە بەهۆی دەردانی هیستامین لە جەستەدا دروست دەبن بە شێوەیەکی گشتی بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری وەرزی وەکو هەستیاری قوڕگ و لووت و گوێ و هەستیاری پێست

0
زیاتر ببینە ←
mebeverine (Duspatalin , Duspatin , fygogel , colospasmin , colofac) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Gastrointestinal Drugs

Duspatalin , Duspatin , fygogel , colospasmin , colofac

mebeverine

مێبیڤێرین دەرمانێکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی (IBS) واتە قۆڵۆنی دەماری بەکاردێت. سەر بە پۆلێک دەرمانە کە بە دژە کرژبوون ناسراون، کە بە خاوکردنەوەی ماسولکەکانی ناو ڕیخۆڵەکان و کەمکردنەوەی کرژبوون کاردەکەن ، لەبەر ئەوەی گرژبونی ئەو ماسولکانە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری ڕیخۆڵە و سک.

0
زیاتر ببینە ←
metformin+hydrochloride (Glucophage, Glumetza, Fortamet, Riomet) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antidiabetics

Glucophage, Glumetza, Fortamet, Riomet

metformin+hydrochloride

مەتفۆرمین هایدرۆکلۆراید دەرمانێکی دژە شەکرەی زارەکییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی جۆری دووەمی شەکرە بەکاردێت. یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر دەدات لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گلوکۆز لە جگەر و باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین و بەرزکردنەوەی وەرگرتنی گلوکۆز لەلایەن ماسولکەکانەوە.

0
زیاتر ببینە ←
levodopa&carbidopa (Sinemet) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antiparkinsonian Drugs

Sinemet

levodopa&carbidopa

لیڤۆدۆپا&کاربیدۆپا تێکەڵەیەکی دەرمانییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی پارکینسۆن بەکاردەهێنرێت، کە نەخۆشییەکی دەمارییە و بە نیشانەکانی جووڵەیی وەک لەرزین، ڕەقبوون و خاوبوونەوەی جوڵە تایبەتمەندە, کە ئەم دەرمانە کاردەکات بە زیادکردنی ڕێژەی دۆپامین لە مێشکدا، کە مادەیەکە یارمەتی بەڕێوەبردنی جوڵەی جەستە و هەماهەنگی دەدات ئەمەش نیشانەکانی نەخۆشی پارکینسۆن کەمدەکاتەوە.

0
زیاتر ببینە ←
tetracycline (Sumycin یان Actisite یان  Achromycin V.) - وێنەی دەرمان | KurdMedic
Antibiotics

Sumycin یان Actisite یان Achromycin V.

tetracycline

تێتراسایکلین دژە زیندەیی سپێکترۆمی فراوانە و بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جۆراوجۆری بەکتریا، لەوانە زیپکە، هەوکردنی بۆری میز، هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و ئەوانی تر.

0
زیاتر ببینە ←
زانیاری پشکنینکراو90+ دەرمانگەڕان بە ناو و پۆلئەنجومەنی پزیشکی