
mebeverine
Duspatalin , Duspatin , fygogel , colospasmin , colofac
وەسف
مێبیڤێرین دەرمانێکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی (IBS) واتە قۆڵۆنی دەماری بەکاردێت. سەر بە پۆلێک دەرمانە کە بە دژە کرژبوون ناسراون، کە بە خاوکردنەوەی ماسولکەکانی ناو ڕیخۆڵەکان و کەمکردنەوەی کرژبوون کاردەکەن ، لەبەر ئەوەی گرژبونی ئەو ماسولکانە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری ڕیخۆڵە و سک.
جۆری دەرمان
Antispasmodic
شێواز
- Tablet
- Capsule
- Syrup
- Suspension
شێوازی بەکارهێنان
- Oral
نیشانەکان
- بەکارهێنانی سەرەکی ئەم دەرمانە بریتییە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی (Irritable bowel syndrome) کە ئەبێتە هۆی کرژبوونی ماسولکەکانی ڕیخۆڵە و دروستبوونی ئازاری ڕیخۆڵە و سک ،
- کە ئەم دەرمانە یارمەتی کەمکردنەوەی ئەم نیشانانە دەدات لەڕێگەی خاوکردنەوەی ماسولکەکانی ناو ڕیخۆڵەکان و کەمکردنەوەی کرژبوون، بەمەش کارکردنی گشتی گەدە و ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
دژە نیشانەکان
- لەم حاڵەتانەیا نابێت ئەم دەرمانە بەکاربهێنرێت بۆ کەسانێک :
- کە هەستیاریان هەیە بەم دەرمانە یان ، پەستانی چاویان هەیە ، یان برینی قۆڵۆن ، و یان گیرانی بۆڕی میزیان هەیە
کارەساتەکان
- کاریگەرییە لاوەکی یەکانی ئەم دەرمانە بریتییە لە :
- ١. سەرئێشە
- ٢.سەرگێژبوون
- ٣.وشکبونی دەم
- ٤.هێڵنجدان ، ڕشانەوە
دۆز و بەکارهێنان
- ژەمی ئاسایی مێبیڤێرین حەپی 135 ملیگرامی هەیە کە لە ڕۆژێکدا سێ جار بەکار ئەهێنرێت ,
- وە کەپسولی 200 ملیگرامی کە ڕۆژانە دووجار بەکاردێت ،
- وە شروبی 5 بۆ 135 ملیگرامی هەیە کە لە ڕۆژێکدا دوو بۆ سێ جار بەکار ئەهێنرێت .
دووگیانی یان شیردەر
- بە گشتی ئەم دەرمانە لەکاتی دووگیانیدا بەکارناهێنرێت هەرچەندە تا ئێستا نازانرێت کە زیانبەخشە بەڵام لەکاتێکدا نەبێت کە سوودەکانی زیاتر بێت لە زیانەکانی
- وە لەکاتی شیرپێدانیشدا وا باشترە کە بەکارنەهێنرێت
0 خواز0 بینەر
زیادکراوە لەلایەن: Azhin Arsalan
زیادکراوە لە: 06.07.2024