
flucloxacillin
Staphylex , Floxapen
وەسف
فلۆکلۆکساسیلین ئانتیبایۆتیکێکە کە سەر بە پۆلی پەنسلینە بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن , فلۆکلۆکساسیلین بە ڕێگریکردن لە دروستکردنی دیواری خانەکانی بەکتریا کاردەکات، ئەمەش وا دەکات بەکتریاکان ئامادەبن بۆ لەناوچوون لەلایەن سیستەمی بەرگری لەشەوە.
جۆری دەرمان
Penicillins
شێواز
- Capsule
- Injection
شێوازی بەکارهێنان
- Oral
- Intravenous (IV)
نیشانەکان
- بەکارهێنانی سەرەکی ئەم دەرمانە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی :
- - پێست و شانە نەرمەکان
- - ئێسک و جومگە
- - کۆئەندامی میزەڕۆ
- - کۆئەندامی هەناسەدان
- - گەروو ، گوێ ، لووت
دژە نیشانەکان
- نابێت بەکاربهێنرێت ئەگەر هاتوو کەسەکە :
- - هەستیاری بە دەرمانەکە هەبوو
- - تێکچوونی توندی گورچیلە
- - تێکچوونی جگەر
- - ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گەدە و ڕیخۆڵە یان هەیە بەتایبەتی هەوکردنی قۆڵۆن پێویستە بە وریاییەوە بەکاری بهێنن
کارەساتەکان
- کاریگەری لاوەکی ئەم دەرمانە :
- ١. سکچوون و ڕشانەوە و ئازاری سک
- ٢. تێکچوونی جگەر
- ٣. پەڵە و خوران
- ٤. کاردانەوەی هەستیاری وەک تا
دۆز و بەکارهێنان
- ژەمی ئاسایی دەرمانەکە :
- - کەپسولی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ ملیگرام
- هەر ٦ کاتژمێر جارێک بەکاردێت
- - دەرزی (vial) ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ ملیگرام هەر ٦ کاتژمێر جارێک بەکاردێت
- ** واباشترە کاتژمێرێک پێش نان یان دوو کاتژمێر دوای نان بخورێت .
دووگیانی یان شیردەر
- ئەم دەرمانە پۆلێن کراوە لە پۆلی دووگیانی B ئەمەش ئاماژە بۆ ئەوەی لەکاتی دووگیانیدا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لە ژێر ڕێنمایی پزیشکدا بەکاربهێنرێت
- - لەکاتی شیرپێدانیشدا سەلامەتەو دەتوانرێت بەکاربهێنرێت
تاگ
Drugs0 خواز0 بینەر
زیادکراوە لەلایەن: Azhin Arsalan
زیادکراوە لە: 18.07.2024