
domperidone
Motilium
وەسف
دۆمپێریدۆن دەرمانێکە بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەکاردێت. بە ڕێگریکردن لە وەرگرەکانی دۆپامین لە مێشک و ڕیخۆڵەکانی سەرەوە کاردەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی جوڵەی خۆراک لە ڕێگەی گەدە و ڕیخۆڵەکانەوە. هەروەها هەندێک جار دۆمپێریدۆن بۆ هاندانی شیرپێدان لە دایکانی شیردەردا بەکاردەهێنرێت بەهۆی توانای زیادکردنی ئاستی پرۆلاکتین.
جۆری دەرمان
Dopamine antagonists
شێواز
- Tablet
- Suppository
- Syrup
شێوازی بەکارهێنان
- Oral
- Rectal
نیشانەکان
- بەکارهێنانی سەرەکی ئەم دەرمانە بۆ چارهسهركردنى هێلنج و رشانهوهیە , و هەروەها دەتوانرێت بهكاربهێنرێت لهگهڵ دهرمانى تر بۆ كهم كردنهوهى كاریگهرى ترشێتى گهده , بۆ ناتهواوى ههرس , ناتهواوى و سووتانهوهى سورێنچك , و بهكاردێت لهگهڵ ئهو دهرمانه دژه سهرهتانانهى كه دهبنه هۆى رشانهوه له كهسى تووش بوو بۆ نههێشتنى رشانهوه , لهگهڵ دهرمانى تر بهكاردێت وهكو یارمهتى دهرێك بۆ چارهسهركردنى برینى گهده و دوانزه گرێ.
دژە نیشانەکان
- لەم کاتانەدا ئەم دەرمانە نابێت بەکاربهێنرێت
- ١. لەکاتی بوونی هەستیاری بە دەرمانەکە.
- ٢.لەکاتی خوێنبەربوونی گەدە و ڕیخۆڵە.
- ٣. تێکچوونی جگەر.
- ٤. ناڕێکی لێدانی دڵ.
- ٥. بۆ مناڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بەکار. ناهێنرێت .
کارەساتەکان
- کاریگەری لاوەکی ئەم دەرمانە :
- ١. سەرئێشە.
- ٢. سکچوون.
- ٣. ئازاری سک.
- ٤. پەڵە یان خوران.
- ٥. وشکبوونی دەم.
- ٦. زیادبوونی پڕۆلاکتین.
- ٧. قورسبوونی هەناسە.
- ٨. گەورە بوونی مەمک لە هەردوو ڕەگەزدا بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی پڕۆلاکتین .
دۆز و بەکارهێنان
- ژەمی ئاسایی : بە شێوەی حەپ ١٠ ملیگرامە ڕۆژانە سێ بۆ چوار جار بەکاردێت .
- -شافی ١٠ بۆ ٣٠ ملیگرامی هەیە ڕۆژانە دوو جار بەکاردێت .
- - شروبی ١ ملیگرامی هەیە ڕۆژانە ٣ جار بەکاردێت .
- - ئەم دەرمانە دەبێت نیو کاتژمێر پێش نان خواردن بەکاربهێنرێت .
دووگیانی یان شیردەر
- بە گشتی دەرمانی دۆمپێریدۆن لەکاتی دووگیانیدا بەکارناهێنرێت تەنها لەکاتێکدا نەبێت کە سوودەکانی زیاتر بێت لە زیانەکانی .
- بەڵام هەندێک جار ئەم دەرمانە لەکاتی شیرپێداندا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت چونکە کاردەکات بە زیادکردنی دەردانی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین کە بەرپرسە لە بەهەم هێنانی شیر پێویستە لە ژێر ڕێنمایی پزیشکدا بەکاربهێنرێت .
تاگ
Drugs0 خواز0 بینەر
زیادکراوە لەلایەن: Azhin Arsalan
زیادکراوە لە: 11.07.2024