
desloratadine
Clarinex
وەسف
دیسلۆراتادین دەرمانێکی نەوەی دووەمی دژە هیستامینەکانە کە کار لەسەر وەرگرەکانی هیستامین دەکات بەمەش نیشانەکانی هەستیاری کەمدەکاتەوە کە بەهۆی دەردانی هیستامین لە جەستەدا دروست دەبن بە شێوەیەکی گشتی بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری وەرزی وەکو هەستیاری قوڕگ و لووت و گوێ و هەستیاری پێست
جۆری دەرمان
Antihistamines
شێواز
- Tablet
- Syrup
شێوازی بەکارهێنان
- Oral
نیشانەکان
- ئەم دەرمانە بەکار ئەهێنرێت بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی هەستیاری لووت ، هەستیاری کۆئەندامی هەناسە ، چارەسەرکردنی سووربونەوەی پێستی لەش ، کەم کردنەوەی نیشانەکانی هەڵامەت ، وە هەروەها بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی خوران یان ئاوی چاو ، خورانی قوڕگ یان لووت بەهۆی هەستیاری .
دژە نیشانەکان
- ئەم دەرمانە لەم حاڵەتانەدا نابێت بەکاربهێنرێت :
- - بۆ مناڵانی خوار تەمەن ١ ساڵ
- - کاتی بوونی هەستیاری بە دەرمانەکە
- - تێکچوونی توندی جگەر
- - تێکچوونی گورچیلە
- - دووگیانی
کارەساتەکان
- کاریگەری لاوەکی :
- ١. سەرئێشە
- ٢. ماندوێتی
- ٣. ئازاری ماسولکە
- ٤. وشکبوونی دەم
- ٥. سکچوون
- ٦. ئازاری سک
- ٧. ئازاری قوڕگ
دۆز و بەکارهێنان
- - حەبی ٥ ملیگرامی هەیە رۆژانە یەک جار بەکاردێت
- - شروبی ٠،٥ملیگرام/ملیلیتری هەیە
- بۆ مناڵانی ١ تا ٥ ساڵ ٢،٥ ملل (١،٢٥ ملیگرام ) ڕۆژانە یەک جار ، بۆ مناڵانی ٦ ساڵ تا ١١ ساڵ ٥ ملل ( ٢،٥ ملیگرام ) ڕۆژانە یەک جار.
دووگیانی یان شیردەر
- - دیسلۆراتادین واباشترە لە کاتی دووگیانیدا بەکار نەهێنرێت ئەگەر بەکاریش هێنرا پێویستە لە ژێر ڕێنمایی پزیشک و بە وریاییەوە بەکار بهێنرێت .
- - ئەم دەرمانە دەچێتە شیری دایکەوە بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە نە لەسەر منداڵەکە و نە لەسەر کەمکردنەوەی شیر بۆیە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ئافرەتانی شیردەر
تاگ
Drugs0 خواز0 بینەر
زیادکراوە لەلایەن: Azhin Arsalan
زیادکراوە لە: 12.07.2024